تەلەڤزیۆنی گەڕۆك و كامێرای چاودێری

تەلەڤزیۆنی گەڕۆك و كامێرای چاودێری
ئەو ئامێرە ئایا رۆبۆتە یان ئامێرێك كە ئەركی چەندین ئامێر ئەنجام دەدات؟ Keecker SAS ناوی ئەو ئامێرەیە، بە دەنگی بەكارهێنەرەكانی وەڵام دەداتەوە، ئەرك و فەرمانەكان جێبەجێ دەكات، ژوور بۆ ژوور بەدوات دا دێت، تەلەڤزیۆنێكی گەڕۆكە و بەهۆی داتاشۆیەكەوە دەتوانێت لە هەر شوێنێك لەماڵەوە لە ژووری نانخواردن یان نووستن، فیلمە دڵخوازەكانت بۆ لێبدا، دەتوانێت لە ئینتەرنێتدا چ گۆرانی و مۆسیقایەك مەبەستە بۆت بڵاوبكاتەوە، لە تیڤی و مۆبایل پەیوەند دەدرێت، وەڵامی پەیوەندییەكان دەداتەوە. Keecker SAS هەر بەوەندە راناوەستێ بگرە چیرۆك بۆ منداڵان دەخوێنێتەوە و پرسیاریان لێدەكا و شتی نوێیان فێردەكا. ئەگەر لە ماڵەوەش نەبی ئەوە خەمی ماڵەوەت نەبێ ئاگاداری ماڵەوەیە و پاسەوانێكی باشە، ئەوەی رووبدا لە ماڵەوە تۆماری دەكا و دەكرێت لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵی بكەی و بینێری بۆ ژوورەكان بزان لە هەر ژوورەی چ باسە. كاتی هاتنەوەی منداڵەكان لە قوتابخانە ئاگادارت دەكاتەوە و ئەگەر درەنگیش گەڕانەوە هەر ئاگادارت دەكاتەوە. هەر ئەوەندە بڵێین ئەو ئامێرەت هەبێ بەسە بۆ ماڵەوە..
Top