كۆمپیوتەری سەرمێــز و شەحنی وایەرلەیس

كۆمپیوتەری سەرمێــز و شەحنی وایەرلەیس
كۆمپیوتەری سەرمێز و كۆمپیوتەری لاپتۆپ جیاوازییەكی گەورەیان لە دابینكردنی وزەدایە، كۆمپیوتەرەكانی سەرمێز لە رێگای كێبڵەوە و لە كارەبا وزە وەردەگرن، بەڵام كۆمپیوتەری لاپتۆپ ئەگەر كارەباش نەبێت لە رێگای باترییەوە دەتوانن وزە دابین بكەن، كۆمپانیای ئاسۆس لەم ماوەیەدا كۆمپیوتەری جۆری Asus Zen Aio 27 بەرهەم هێناوە كە شەحن وەردەگرێ و بۆ وەرگرتنی شەحنیش پێویستی بە كێبڵ نییە و سیستەمی وەرگرتنی شەحنی وایەرلەیسە.
خاڵێكی جێگای سەرنجیش ئەوەیە كە سیستەمە وایەرلەیسەكە شاردراوەتەوە و نادیارە و كەوتۆتە ژێر دیسكتۆپەكە، بۆ ئەو بەكارهێنەرانەی كە حەز لە كێبڵ و قەرەباڵغی ناكەن كۆمپیوتەرەكە گونجاوە.
تایبەتمەندی كۆمپیوتەرەكە ئەوەیە كە شاشەكەی 27 ئینجە، بە كوالیتی K4 و یەكەی لێكدانەوەی لە جۆری نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە، رامەكەی 16 گیگابایتە و هارددیسكەكەی 2 ترابایتە و كارتی شاشەی لە جۆری GTX1050یە، سیستەمی دەنگی ئەلیكسای هەیە واتە فەرمانەكان بە دەنگ جێبەجێ دەكات و كامێرایەكی جۆری IRی لەسەرە.
Top