كۆمپیوتەری لولەكی دیزانێكی سەرنج راكێش

كۆمپیوتەری لولەكی دیزانێكی سەرنج راكێش
كۆمپانیای asus بەم دواییانە سیستەمێكی نوێی كۆمپویتەری دیسكتۆپی بەرهەم هێناوە كە زۆر جیاوازە لە سیستەمەكانی دیكە هەم لە بواری دیزاینەوە و هەم لە بواری توانایەوە.. كۆمپیوتەری جۆری ProArt PA90 شێوەیەكی لوولەكی هەیە و لە زنجیرە كۆمپیوتەرەكانی ROGیە، نەوەی نۆیەمی ئەنتەلی لەسەرە، كۆمپیوتەرەكە توانایەكەی بەرزە بۆ كاری گرافیكی قورس سوودی لێوەردەگیردرێت.
شوێنی دانانی چوار سلایتی SO-DIMM هەیە و رامەكەی 64 گیگابایتە. لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی دوو سلایتی M.2 و سلایدێكی درایڤی هاردی جۆری 2.5 ئینجی بە خێرایی 6 گیگابایت هەیە. سیستەمی فێنك كەرەوەی لە جۆری ئاوەكییە و هەربۆیە دەنگێكی كەمی هەیە.
Top