پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی پرۆگرامە تێكدەرەكان

پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی پرۆگرامە تێكدەرەكان
لە جیهانی ئینتەرنێتدا ئەوەندە بە ئاسانی سیخوڕی بەسەر زانیارییە شەخسییەكانەوە دەكرێت وەك ئاو خواردنەوە، بەتایبەتی كە ناشارەزا بی.. فایلێكت بۆ بەڕێ دەكەن، وێنەیەك بێت یان دەقێك كە لە ژێرەوەیدا فایلێكی سیخوڕی شاردراوەتەوە، هەر كات كردتەوە ئەوە دەست دەكات بە ناردنی زانیارییەكانی سەر كۆمپیوتەرەكەت بۆ شوێنی مەبەست. ئەو فایلە تێكدەرانە كە ترۆجان یان فایلی سیخوڕیان پێدەگوترێ بە ئەنتی ڤایرۆسەكان ناسڕدرێنەوە..
پرۆگرامی NETGATE Spy Emergency v25.0 پرۆگرامێكە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە و بۆ سڕینەوەی فایلە سیخوڕییەكان. پرۆگرامەكە بۆ لابردنی پرۆگرامی سیخوڕی لە رێگای دوورەوە، سڕینەوەی شوێن پێی فایلە تێكدەرەكانە.
پرۆگرامەكە وەك ئەنتی ڤایرۆسێك كار ناكات، بەڵكو یارمەتیدەری ئەنتی ڤایرۆسە. پرۆگرامەكە هەموو ئەو هێرشە تێكدەرانە كە بۆ سەر كۆمپیوتەر یان ماڵپەڕەكەت دەكرێن لادەبات. گشت فایلە تێكدەرەكانی وەك دزینی پەسۆرد و یان ئەوانەی رێكلام دەكەن دەسڕێتەوە.
بەشێك لە ئەركەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- لابەری فایلە تێكدەرەكان وەك فایلی سپای و تروا.
- بەرگری كردن لە ناردنی زانیاری لە كۆمپیوتەرەكەتەوە بۆ شوێنێكی دیكە
- سكان كردنی گشت كۆكییە تێكدەرەكان.
- رێگری كردن لە فایلی تێكدەر بۆ ئێمێلەكەت.
Top