دەفتەری یادداشتی سیحری

دەفتەری یادداشتی سیحری
دەفتەری یادداشتی رۆژانە، یان دەفتەری نووسین پێكهاتووە لە چەندین لاپەڕەی سپی و هیچی تر نییە.. بەڵام لەسەردەمی دیجیتالیدا دەفتەری یادداشتی دیجیتالیش بەرهەم هاتوون كە بە وزە كار دەكەن و بە پێنووسی تایبەت لەسەریان دەنووسرێ و لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەندییان دەبێ و دەتوانی نووسینەكان لە نێتدا هەڵبگری..
دەفتەرێكی دیكەی كلاسیك واتە هەمان دەفتەری كاغەز بەرهەم هاتووە بەناوی Rocketbook كە پردێكە لەنێوان كلاسیك و دیجیتالدا، ئەم دەفتەرە یادداشتە تەنیا 35 لاپەڕەیە و بەقەڵەمێكی تایبەت لەسەری دەنووسرێ، لە خوارەوەی هەر لاپەڕەیەكدا هێمایەك هەیە، هەر هێمایەك بۆ مەبەستێكی تایبەت دیاریكراوە، یەكێك بۆ ئێمێل، یەكێ درۆپ بۆكس، یەكێك بۆ گوگل درایڤ...تاد. كاتێك لاپەڕەیەكت نووسی یان نیگارێكت كێشایەوە یان هەر كارێكی دیكە، یەكێك لەو هێمایانە هەڵدەبژێری، بە مۆبایلەكەت سكانێك لەو لاپەڕەیە بگرە، لاپەڕەكە ئۆتوماتیكی بۆ شوێنی مەبەست جا ئێمل بێ یان گوگل درایڤ یان درۆپ بۆكس ..تاد دەڕوات. ئەگەر دەقێكت نووسیبێ بە زمانی ئینگلیزی لەسەر مۆبایلەكەت دەقە نووسراوەكە دەبێتەوە دەقێكی دیجیتالی و دەتوانی دەستكاری بكەی..
خاڵی جێگای تێڕامانی دەفتەرە سیحرییەكە ئەوەیە كاتێك لاپەڕەكان پڕ بوونەوە دەكرێت ماوەیەك لە بەفرگر دایبنێ و لاپەڕەكان وەك یەكەمجاریان لێدێتەوە و سپی دەبنەوە، دەكرێت لەناو مایكرۆشدا سپی بێتەوە.. بەڵام ئەگەر بتەوێ لاپەڕەیەك بسڕیەوە، ئەوە بە ئاو بیسڕەوە، بەڵێ هەر بە ئاوی ئاسایی، ئەگەر بتهەوێ دێڕێكیش بسڕیەوە ئەوە دەكرێت سڕەوەی قەڵەمەكە بیسڕیەوە..
Top