تەنكترین مۆبایلی بەقەد بێزنس كارتێك

تەنكترین مۆبایلی بەقەد بێزنس كارتێك
لە سەردەمی مۆبایلە سمارتەكاندا، بەكارهێنەر نازانێت لەنێوان ئەو سەدان جۆری ماركەی مۆبایلدا كامەیان هەڵبژێرێ، لە شاشەی گەورەوە بگرە هەتا شاشەی زۆر بچووك، لە مۆبایلی گەورەوە بگرە هەتا مۆبایلێك كە بەقەد كارتێكی رێكلام بێت.
ژاپۆنییەكان كە هەمیشە پێشەنگی داهێنان بوونە، لەم ماوەیەدا مۆبایلێكی تەنكیان بەرهەم هێناوە كە بە جۆری KY-O1L ناسراوە و راست بەقەد كارتێكی رێكلام دەچێت و دەكرێت لە جزدانی پارەشدا جێگای بێتەوە. هەر بۆیە بە «كارتی مۆبایل»یش ناسراوە.
مۆبایلەكە بچووكە و بارستاییەكەی تەنیا 5,3 ملمە و كێشەكەی تەنیا 47 گرامە. شاشەكەی 2.8 ئینجە. بەڵام یەك رەنگە، بۆ ئینتەرنێتی خێرا هیچ كێشەی نییە، بەڵام كامێرای نییە.
Top