ئامێرێكی زۆر گرنگ بۆ پایسكل لێخوڕین

ئامێرێكی زۆر گرنگ بۆ پایسكل لێخوڕین
هەرچەندە لەلای ئێمە پایسكل لێخوڕین نەبۆتە باو، بەڵام لە زۆربەی شارە قەرەباڵغەكانی جیهان وەك تۆكیۆی ژاپۆن و پەكێنی چین، كەمتر خەڵك سواری ئۆتۆمبیل دەبێت و پایسكل لێدەخوڕین، چونكە بۆ تەندروستی و جەستەشیان سوودێكی زۆری هەیە.
ئامێرێكی تایبەتی پایسكل لێخوڕین بەناوی MEGA XL بەرهەم هاتووە، كە لەخۆیدا چەندین ئەرك ئەنجام دەدات، وەك كاتژمێر دەست دەچێت، شاشەكەی 2,7 ئینجە، سیستەمی GPS زۆر بەهێزی تێدایە، لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت. لەسەر شاشەی ئامێرەكە، لێدانی دڵ، خێرایی، لێدانی پێدانەكانی پایسكل نیشان دەدات. تەنانەت ئەو پەیامانەی بۆ مۆبایلەكەت دێن لەسەر شاشەكە نیشان دەدەرێن.
ئامێری ناوبراو نەخشەی هەموو شوێنێكی تێدایە، رێگا نزیكەكانی لێخوڕینی پایسكل نیشان دەدات، هەروەها دەتوانی سیستەمی GPSت هاوبەش بكەی و ئەوانەی هاوڕێ یان ئەندامانی بنەماڵەتن لەسەر شاشەی مۆبایلەكان شوێنی تۆ ببینن و لەكاتی گرفتێكدا بەهاناتەوە بێن. هەتا 48 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت، ئەمەش گرنگی خۆی هەیە. جگە لە نیشاندانی ئەوانەی ئاماژەمان پێدان، دەتوانی رێژەی سووتانی وزە، پلەی گەرمی، بەهێزی شەپۆلی GPSیش نیشان دەدات، بە ئاسانی دەتوانی نەخشەی هەر شوێنێك لە جیهان بتهەوێ لەسەر ئامێرەكە دابەزێنی.
Top