ئاوێنەی سمارت رێنماییتان دەكات

ئاوێنەی سمارت رێنماییتان دەكات
ئێستا ئاوێنە هەر پارچە جامێك نییە كە روخساری خۆتی تێدا ببینی، ئاوێنەی سەردەمی دیجیتالی، جگە لە نیشاندانی روخسار، زانیارییە گرنگەكانی رۆژ باس دەكا، كەش و هەوا نیشان دەدا و فەیسبوك و یوتیوبیشی پێدەكرێتەوە..
ئاوێنەی سمارتی جۆری Mini Premium جگە لەوەی كە ئاوێنەیەكی هۆشمەندە و روخساری بەكارهێنەرانی دەناسێتەوە، لە بوارەی كەموكوڕی پێستی بەكارهێنەرەكەشی رێنمایی هەیە. لە راستیدا ئاوێنەكە خۆی پێكهاتووە لە كامێرایەكی هۆشمەند كە لەناو شاشەیەكی لەمسی داندراوە و سیستەمێكی تایبەتی تێدایە بەناوی Skin Analysis كە لانی كەم 10 هەڵە و پەڵەی دەموچاو نیشان دەدا، وەك چرچ و لوچی پێست، هێڵی بەرجەستە، خاڵی رەش رەش، پەڵە و خاڵی سوور، زیبكە و نەخۆشییەكانی پێست...تاد.
ئاوێنەكە دوای نیشاندانی خاڵ و پەڵەكانی روخسار، بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە چۆن ئەو خاڵ و پەڵانە لاببات. جگە لەو تایبەتمەندییانە، ئاوێنەكە چ شوێنێك لە روخسار بتەوێ بە گەورەیی نیشانی دەدات تا بە وردی ببیندرێ، جگەلەوەش رۆژژمێری گوگل و فەیسبوك و ئینستاگرامیش دەكاتەوە.
Top