گوڵە نیلوفەر لە مەترسی دەتپارێزێ

گوڵە نیلوفەر لە مەترسی دەتپارێزێ
ئەمنییەت لەسەردەمی دیجیتالیدا ئەگەر وەبەرچاو بگیردرێت، لە هەموو كاتێك ئاسانترە، مۆبایلەكەت یان كاتژمێرە هۆشمەندەكەت ئەگەرچی بۆ مەترسی دروستكردنیش دەگونجێن، بۆ پاراستن و ئەمنیەتیش زۆر گرنگن، رۆژانە زۆربەی رووداوی كوشتن و ون بوون و دزین لە رێگای مۆبایلەوە ئاشكرا دەكرێن..
گوڵە نیلوفەر یا (Lotus by Seam) ئەم ئامێرە بچووكەیە كە بەقەد دوگمەیەك دەبێت و لە شێوەی گوڵی نیلوفەر دەچێت، دەكرێت وەك دوگمەی كراس، یان وەك ملوانكەیەك، یان وەك بازنەیەك بۆ جوانی سوودی لێوەربگیردرێت و ئەركی پاراستنی ئەمنییەتیش ئەنجام بدات. بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەكرێت لەكاتی مەترسیدا بە شوێنی مەبەست رابگەیەنێ و ئەوانەی پێشووتر بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشانت كردوون لەكاتی وادا بەهاناتەوە بێن، دەستبەجێ لەرێگای مۆبایلەكانیانەوە ئاگادار دەبن، لە رێگای بلوتوسەوە بە مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێت و لەوێشدا لە رێگای ئاپێكی تایبەتیەوە ئەركەكان ئەنجام دەدات.
دەكرێت بە دەنگی خۆت پەیام بەڕێ بكەی، شوێنی جوگرافیت نیشان بدەی، لەكاتی زۆر پێویستیشدا وەك نەخۆشی و مەترسی دوگمەی حاڵەتی تەنگەتاوی لێبدەی.. هەركە جارێك شەحنت كردەوە هەتا 42 كاتژمێر پێویستی بە شەحن نییە. ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایلی پێنج كەس پەیوەند دەدرێت بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا ئیمێل یان كورتەپەیامیان بۆ بچێت.
Top