گۆچانی سیحری بۆ هەموو ئەركێك

گۆچانی سیحری بۆ هەموو ئەركێك
لەم سەردەمەدا گشت ئامێرەكانی ماڵەوە بەرەو زیرەكی رۆیشتوون، لە ماڵەوەدا چەندین ئامێر هەن كۆنتڕۆڵی تایبەت بەخۆیان لەگەڵدایە، وەك تەلەڤزیۆن، سەتەلایت، سپیلیت، سپیكەری سمارت...تاد.. بۆیە دەبێت بەكارهێنەر چەندین ریمۆت كۆنترۆڵ لەلای خۆی دابنێت. ئەدی ئەگەر تەنیا بە یەك ئامێر و بەیەك گۆچانی سیحری كۆنترۆڵ گشت ئامێرەكان بكرێ چۆن دەبێت! بەڵێ بەهۆی ئامێری Welle كە قەوارەكەی بەقەد مۆبایلێك دەبێت هەموو ئامێرەكانی ماڵەوە كۆنترۆڵ دەكەی، ئەویش نەك بە دوگمە بەڵكو تەنیا بە هێما و ئاماژە.. ئەگەر بتەوێ دەنگی تەلەڤزیۆن یان سپیكەرەكە كەم یان زۆر بكەی، لە ئاست ئامێرەكەدا پەنجەت وەك بادانی دوگمە بۆ لای چەپ یا راست بسوڕێنە.. ئەگەر بتەوێ پەردە یا دەرگای ماڵەوەت دابخەی یان بكەیەوە پەنجەت بۆ سەرێ یان خوارێ بەرە، ئەگەر گلۆپەكانی ماڵەوەت بكوژێینەوە یا هەڵبكەی تەنیا ئەوەندە بە پەنجە ئاماژەی كوژانەوە و هەڵبوونەوە بكە، ریمۆت كۆنتڕۆڵی هەموو ئامێرێك تەنیا بە هێما و ئاماژە!.
Top