بە هەندێل مۆبایلەكە شەحن بكەوە

بە هەندێل مۆبایلەكە شەحن بكەوە
پاوەڕبانك یان شەحنی سەفەری كارئاسانییەكی زۆری كردووە بۆ ئەوەی لەو كاتانەی كە كارەبا نییە بتوانی مۆبایلەكەت یا كامێراكەت شەحن بكەیەوە، ئەی ئەگەر لە شوێنێكی دوورەدەست بی و پاوەڕبانك و كارەباش نەبێت؟ رەنگە لەكاتێكی وادا شەحنكەرەوەی هەندێلی یارمەتیدەریت بێت.
شەحنكەرەوە هەندێلیەكانیش قەبارە و تواناییان جیایە، ئەم پاوەڕبانكە هەندێلیە، توانای هەیە مۆبایل و تەبلێت و كامێرا شەحن بكاتەوە، كێشی كەمە و قەوارەشی گەورە نییە. ئەگەر نیو چركە بیسوڕینی، دەتوانی 5 خولەك رووناكی بدا، ئەگەر دوو خوڵەك بیسوڕینی، هەتا 6 خولەك سوود لە مۆبایل وەربگری و نیوكاتژمێریش لە حاڵەتی ستاندبایدا دەمێنێتەوە.
Top