بچووك بەڵام بەتوانا

بچووك بەڵام بەتوانا
مۆبایلە هۆشمەندەكان بە زۆری قەوارەیان سەرووی پێنج ئینجە و چونكە ئەم سایزە بۆ خوێندنەوە و سەیركردنی مۆبایل گونجاوە، هەرچەندە كەسی وا هەیە حەز لە مۆبایلێك دەكات قەوارە گەورە بێت و لە بەرامبەریشدا كەسانی دیكە هەن حەز لە مۆبایلێك دەكەن قەوارەی بچووك بێت..
بۆ ئەوانەی حەز لە قەوارەی بچووكی مۆبایل دەكەن، مۆبایلی جۆری Palm Phone زۆر گونجاوە، لە پەنجەی دەستتدا جێگای دەبێتەوە، دە سانت لە 5 سانتدایە. بەڵام گشت تایبەتمەندییەكی مۆبایلە گەورە زیرەكەكانی هەیە. سیستەمی ئەندرۆید 8ی لەسەرە، شاشەكەی تەنیا 3.3 ئیجە. كامێرای پشتەوەی 12 میگاپیسكلە و هی دواوەی تەنیا 8 میگاپیكسلە. میمۆرییەكەی 3 گیگا هەتا 32 گیگایە.
Top