پرۆگرامێك بۆ گەڕاندنەوەی وێنە سڕاوەكان
![پرۆگرامێك بۆ گەڕاندنەوەی وێنە سڕاوەكان](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/programic-bohenanawa.jpg )
پرۆگرامی Stellar Phoenix Photo Recovery هەر لەناوەكەیدا دیارە بۆ مەبەستێكی دیاریكراوە و زیاتر بۆ گەڕاندنەوەی وێنەیە. ئەو وێنانەی بەهۆی هەڵەی بەكارهێنەر، یان بەهۆی فۆرماتەوە لەسەر كۆمپیوتەر یان فلاش یا میمۆری كامێرا دەسڕێنەوە.
راستە پرۆگرامەكە بۆ وێنە دیاریكراوە، بەڵام دەتوانێت فایلی دەنگ، داتا و ڤیدیۆش بگەڕێنێتەوە، جا چ لەسەر مۆبایل بێت یان كۆمپیوتەر و كامێرای دیجیتالی. بەشێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- سوود وەرگرتن لە نوێترین رێكارەكانی گەڕاندنەوەی وێنە.
- گەڕاندنەوەی وێنە بە هەر فۆرماتێك بێت.
- گەڕاندنەوەی هەر جۆرە فایل و داتایەك.
- نیشاندانی فایلی مەبەست بەر لەگەڕاندنەوەی.
- خێرایی زۆر لە گەڕاندنەوەی فایلەكان.
- گونجان لەگەڵ گشت جۆرە سیستەمێك.