هاردی یەك ترابایتی بۆ مۆبایل

هاردی یەك ترابایتی بۆ مۆبایل
مۆبایلەكان خۆیان لە ئاستی كۆمپیوتەرە بەهێزەكاندا دەبیننەوە، زۆربەی ئەركەكانی رۆژانە ئەوەی بە كامپیوتەر دەكرێت بە مۆبایلیش ئەنجامدەدرێت، بەتایبەت بۆ جیهانی ئینتەرنێت و كردنەوەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان وەپێش كۆمپیوتەرەكانیش كەوتۆتەوە.. مۆبایلە هۆشمەندەكان هەروەك پێویستیان بە رامی بەهێزە، پێویستیان بە میمۆری بەهێزیش هەیە، رەنگە میمۆری ناوخۆی مۆبایلەكان كە هەتا نزیكەی 512 گیگابایت هاتوون وەڵامدەرەوە نەبێت، بۆیە هاردی پۆرتێبڵی یەك ترابایتی تایبەت بە مۆبایل بەرهەم هاتووە.
كۆمپانیای Huawei بۆ مۆبایلی mate20 خۆی هاردێكی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری Huawei ST310-S1 ناسراوە. هاردە پورتێبڵەكە جگە لەوەی كە ئەركی داكردنی داتاكانی وەك وێنە و فایلە گەورە ڤیدیۆییەكان لەخۆیدا هەڵدەگرێ، ئەركی شەحنكردنەوەی مۆبایلەكەشی بە ئەستۆیە، واتە لەیەك كاتدا هاردێكی بەهێزە و پاوەربانكێكیشە بۆ مۆبایلەكەی..
قەوارەی هاردەكە 136 لە 29 ملمدایە، كێشەكەی 270 گرامە، بەرگی دەرەوەی هاردەكە لە قوماش دروستكراوە، ستایلەكەی وەك پاوەربانكێكی سەرمێز دەچێت، هاردەكە بە شێوەی دەستی و ئۆتۆماتیكی بەكاپ لە داتاكانی ناو مۆبایلە هۆشمەندەكان هەڵدەگرێتەوە.
Top