وێبكەمێكی وای-فای ستایلێكی سەرنج راكێش

وێبكەمێكی وای-فای ستایلێكی سەرنج راكێش
وێبكەم لە جیهانی چات كردن و پەیوەندی دەنگ و رەنگدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، مۆبایلەكان و لاپتۆپەكان هەرچەندە خۆیان كامێرای تایبەتیان هەیە بۆ پەیوەندی و چاتكردن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، بەڵام رەنگە ئەم كامێرایە زۆر وەڵامدەرەوە نەبێت، لە كۆمپیوتەری سەرمێز واتە دیسكتۆپیشدا كامێرایەك نابیندرێ، لەكاتێكیدا وادا سوود لە وێبكەم وەردەگیردرێت، وێبكەمان جۆراوجۆرن و كوالیتی و تایبەتمەندییەكانیان جیاوازە، كاتێك سیستەمی وای-فای شوێنی سیستەمی كێبڵی گرتۆتەوە، وێبكەمی وای-فای بەرهەم هاتوون، یەكێك لەم وێبكەمانە، وێبكەمی جۆری DCS-8300LHە، كوالیتی نیشاندان لەو وێبكەمەدا فول ئیچدییە. دەنگەكەی دوولایە، واتە لە یەك كاتدا دەنگ بەڕێ دەكات و وەردەگرێت.
جوڵە و دەنگ دەناسێ و لە كاتی بەرزی و نزمی دەنگدا یا جوڵەدا هێمای هۆشیاركردنەوەی هەیە. دەتوانێت پەیوەندییەكان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە سەر میمۆری یان لە ئینتەرنێتدا خەزن بكات. كامێرای شەوانەی هەیە واتە لە تاریكی شەویشدا بە تیشكی سوور وێنەدەگرێت و 16 میگاپیسكلە. لە رێگای دوورەوە دەكرێت بە مۆبایل كۆنترۆڵی بكەی. لە نزیكشدا بە دەنگی بەكارهێنەرەكەی كۆنترۆڵ دەكرێت.
Top