مۆدێم راوتەرێكی سێ رەهەندی

مۆدێم راوتەرێكی سێ رەهەندی
لە گەیاندن و وەرگرتنی هێڵی ئینتەرنێتدا ئەوە هەر خزمەتگوزاری تۆڕی گەیاندنەكە رۆڵی سەرەكی نابینێ لە خێرایی ئینتەرنێتدا، بەڵكو مۆدێم و راوتەریش رۆڵی سەرەكییان هەیە، هەتا مۆدێمەكەت بەهێزتر بێت و باشتر هێڵەكە وەربگرێت، هێڵی ئینتەرنێتەكەت بەهێزترە. مۆدێم راوتەرەكان ستایل و قەبارە و تواناییان جۆراوجۆرە. مۆدێم راوتەری جۆری Tri-Band Netgear Orbi لە ریزی یەكێك لە باشترین مۆدێم راوتەرەكان دێت. ئەم مۆدێمە وایەرلەیسە و سێ رەهەندییە، سێ رەهەندی بەو مانایە كە بە هەموو لایەكدا وەك یەك هێڵی ئینتەرنێت دەگەیەنێ. بۆ كۆنترۆڵ كردنی دەكرێ بەدەنگ فەرمانی پێبكەی. خێراییەكەی 2,2 گیگابایتە. شەپۆلی بڵاوكردنەوەی 5 گیگاهێرتزە. كە خێرایی گەیاندنەكەی 1733 میگابایت لە چركەیەكدایە. مەودای گەیاندنی هێڵ بەهۆی ئەو مۆدێم راوتەرەوە 450 مەتری چوارگۆشەیە.. دەكرێت بەهۆی مۆدێمەكە سانسۆر بخەیە سەر ماڵپەڕەكان و چاودێری منداڵەكانت بكەی.
Top