پرینتەرێكی وێنە بەبێ وزە و بەبێ كێبڵ

پرینتەرێكی وێنە بەبێ وزە و بەبێ كێبڵ
هەر ئامێرێكی ئەلكترۆنی و دیجیتالی بۆ كاركردن پێویستی بە وزەیە، ئەم وەزەیە بەهۆی كارەباوە بێت یان باتری، بەتایبەتی ئامێرێكی وەكو پرینتەر كە بۆ كاركردن حەتمەن دەبێت وزە هەبێت. بەڵام پرینتەری جۆری KiiPix هیچ وزەیەكی بۆ كاركردن نییە، سەیرتر لەوەش بۆ وەرگرتنی وێنەكانی سەر مۆبایل بۆ ئەوەی چاپ و پرێنتیان بكا پێویستی بە هیچ كێبڵ، یان سیستەمی بلوتوس یا وای-فای نییە، بەگشتی وەك هیچ ئامێرێكی ئەلكترۆنی ناچێت.
پرینتەرەكە بچووكە و كۆدەكردێتەوە و بۆ هەموو شوێنێك دەكرێت بەكارهێنەر لەگەڵ خۆی ببات، وەك كامێرای فلۆرایدی كۆن فیلمی تێدا بەكاردێت، جۆرێك كاغەزە كە وێنەكە دەستبەجێ لەسەری چاپ دەبێت. بۆ ئەوەی كە وێنەیەكی سەر مۆبایل چاپ بكەی، پێویستە وێنەی سەر مۆبایلەكەت بكەیەوە و لەسەرووی جامێكی زەڕەبینی تایبەت كە لەسەر پرینتەرەكەیە دایبنێی و دوگمەیەك لە خوارەوە دابگری و وێنەكە چاپ دەبێت. قەوارەی وێنەكان بچووكن بەقەد كارتێكی ریكلام دەبن، دەكرێت بەو پرینتەرە ئێفێكتیش لەسەر وێنە دابنێی و هەروەها سووری رەنگی چاویش كە بە هۆی تیشكەوە دروست دەبێت لابەری..
Top