هواوی كاتژمێر و دەستبــەندێكی نوێی خستەڕوو

هواوی كاتژمێر و دەستبــەندێكی نوێی خستەڕوو
هواوی كە چەند ساڵێك لەمەوبەر وەك كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی بەتایبەتی مۆبایل و كاتژمێری هۆشمەند لە ریزی خوارەوە بوو، ئەم دوو ساڵە بەهۆی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەكە پێشكەوتووەكانی هاتۆتە ریزی یەكەمەكان.
لە ماوەیەدا مۆبایلی جۆری mate20 هواوی خرایەڕوو، لەگەڵ ئەویشدا كاتژمێری هۆشمەندی جۆری Huawei Watch GT و هەروەها دەستبەندی جۆری Huawei Band 3 Pro نیشان دران.
كاتژمێرەكە شاشەیەكی رەنگی لە جۆری OLED هەیە و قەوارەكەی 1,39 ئینجە، شاشەكە لە جۆری كەربۆنی ئەڵماسە و چوارچێوەكەی لە پۆڵای دژە ژەنگ بەرهەم هاتووە.
كاتژمێرەكە هەموو ئەو ئەركانە ئەنجام دەدات كە كاتژمێرە سمارتەكان ئەنجامی دەدەن، جگە لەوەش چاودێری كردنی خەوی بەكارهێنەر، بۆ خێرای نیشاندانی راكردن، پایسكل لێخوڕین و مەڵەكردنیش بەكار دێت، جگە لەوەش دەكرێت سیستەمی بەرزی پێویشی تێدایە، واتە ئەگەر بەكارهێنەر بەسەر شوێنێكی بەرز وەك چیایەك كەوت، دەزاندرێ چەندە بەرز بۆتەوە. كێشی تەنیا 46 گرامە، میمۆری ناوخۆی 128 گرامە و لە قوڵایی 50 مەتر ژێرئاویش تێك ناچێت.
مەچەكبەندی جۆری Huawei Band 3 Pro ئەم ئەركانە ئەنجام دەدات، وەك كاتژمێرەكە بۆ زانینی خێرایی راكردن، مەلەكردن و پایسكل لێخوڕین سوودی لێوەردەگیردرێت. شاشەیەكی لەمسی هەیە كە قەوارەكەی یەك ئینج نابێت. كێشی تەنیا 25 گرامە و بە تەڕبوون تێكناچێت، لێدانی دڵ دەپێوێت و رێژەی هەڵمژینی ئوكسیجین نیشان دەدات.
Top