فلاش میمۆری بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە

فلاش میمۆری بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە
فلاش میمۆری دەكرێت وەك سندوقی زانیاری وداتاكانی ئەم سەردەكە بۆ تاكەكان سەیر بكرێت، فڵاش میمۆری بەراستی بۆ هەڵگرتن و راگرتنی ئەمنییەتی پێویستی بە كۆدی نهێنی و قفڵی تایبەتە..
هەرچەندە پرۆگرامگەلێك هەن كە تایبەتن بە داخستنی و كردنەوەی فلاش میمۆرییەكان، بەڵام رەنگە زۆر كەس هەست بكەن كۆدە نهێنییەكانیان ئاشكرا دەبن یان متمانەیان بەو پرۆگرامانە نییە، بۆیە فلاش میمۆری lexar-fingerی بەرهەم هێناوە، فلاشی میمۆری ناوبراو دەتوانێ هەتا پەنجەمۆری دەكەس لەخۆیدا رابگرێ، واتە دەكرێت دە كەس سوود لەو فلاش میمۆرییە وەربگرێ، یان بە چەند پەنجەی كەسێك فلاش میمۆرییەكە بكرێتەوە.
خێرایی فلاش میمۆرییەكە 150 میگابایت لە چركەیەكدایە. فلاش میمۆرییەكە لە 32 را هەتا 512 گیگابایتی هەیە، بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماك دەگونجێت.
Top