ئاوێنەی سمارت یا تەبلێت

ئاوێنەی سمارت یا تەبلێت
تەكنەلۆژیا هەر دێت و پێشدەكەوێت، هەموو بەشەكانی ژیانی گرتۆتەوە، ئەگەر رۆژێك دیتت ئاوێنەی سەر دەستشۆرەكەی ماڵەوەتان وێنەت دەگرێ، هەواڵەكانت بۆ دەخوێنێتەوە و كەش و هەوات نیشان دەدا و زۆر ئەركی دیكەش لەلات ئاسایی بێت.
كۆمپانیای Evervue USA لەم ماوەیەدا ئاوێنەیەكی هۆشمەندی بەناوی Qaio بەرهەم هێناوە، كە ئەوكاتانەی كارەبا دەبڕێت خۆی دەبێتە گلۆپێكی رووناك كردنەوە، جگە لەوەش كەش و هەوای ناوچەكە نیشان دەدات، نرخی دراوەكان، كاتژمێر، كاتەكانی رۆیشتنی فڕۆكە و ئامێرەكانی دیكەی گواستنەوە، نیشان دەدات، بە كوالیتی K4 وێنە و فیلم دەگرێت.
لەگەڵ سپیكەری هۆشمەندی ئەلیكسا، دەگونجێت و هەر پرسیارێك لێی بكەی وەڵام دەداتەوە.
بارستایی ئاوێنەكە زۆر تەنكە، تەنیا 5 ملم، بۆیە كاتێك دەكوژێتەوە هەست بەوە ناكرێت ئاوێنەیەكی هۆشمەندە، بەڵكو وەك ئاوێنەیەكی ئاسایی دەچێت. خاڵی گرنگی ئاوێنەكە ئەوەیە وەك كامێرای چاودێریش سوودی لێوەردەگیردرێت و لە دەرەوە هەرچی روو بدات نیشانی دەدات. لەگەڵ تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان پەیوەند دەدرێت و دەكرێت لەسەر ئاوێنەكە سەیری فیلم بكەی.
Top