بەرهەمە دیجیتالیەكانی لینۆڤۆ خرانەڕوو

بەرهەمە دیجیتالیەكانی لینۆڤۆ خرانەڕوو
لینۆڤۆ كۆمپانیایەكی گرنگی چینیە، لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالیدا چالاكی هەیە، لە پیشانگای ساڵانەی IFA 2018دا چەندین بەرهەمی خۆی خستەڕوو كە لێرەدا ئاماژە بە سێ بەرهەمی دەكەین.
پلاكی كارەبایی زیرەك: ئەم پلاكە كارەبایی گرنگی زۆری هەیە و لەریزی ئینتەرنێتی كاڵا دێت، واتە دەكرێت لە رێگای دوورە كۆنترۆڵ بكرێت. بۆ نموونە دەكرێت بۆ هەر یەكێك لە تەلەڤزیۆن، بەفرگر، سپلیت، جلشۆر، قاپ شۆر.. تاد، پلاكێك دابندرێت و لەرێگای دوورەوە كۆنترۆڵیان بكەی.
گلۆپی هۆشمەند: ئەم گلۆپە گرنگییەكەی لەوەدایە دەكرێت لە رێگای مۆبایلەكەتەوە لە هەر شوێنێك لە جیهان بی، هەڵی بكەی و بیكوژینەوە، یان رووناكییەكەی كەم و زیاد بكەی، تەنانەت رەنگی تیشكەكە بە ویستی خۆت بگۆڕی، هەروەها بۆ شەو و رۆژ و بۆ خوێندنەوە، پشوودان رووناكییەكە رێك بخەی.
كامێرای هۆشمەند: ئەم كامێرایە دەكرێت وەك كامێرای چاوەدێری سوودی لێوەربگری، دەكرێت دەنگ بەباشی هەڵبگرێتەوە و زانیارییەكان لە رێگای ئەپی تایبەت بەخۆیەوە بۆ شوێنی مەبەست بەڕێ بكات. ئەم كامێرایە لەگەڵ سپیكەری دیجیتالی گوگل و ئەلیكسا دەگونجێت و بەهۆی ئەوانە دەكرێ فەرمانی بەسەردا بكەی.
Top