سامسۆنگ كاتژمێرێكی زیرەكی نوێ بەرهەم دێنێ

سامسۆنگ كاتژمێرێكی زیرەكی نوێ بەرهەم دێنێ
كاتژمێرە هۆشمەندەكان هەرچەندە تا ئێستاش گشتگیر نەبوونە و شوێنی كاتژمێرە كلاسیكەكانیان نەگرتۆتەوە، بەڵام كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ هەروا لە ركابەریدان بۆ بەرهەمهێنانی كاتژمێری نوێتر بە تایبەتمەندی زیاترەوە.
لەم رۆژانەدا سامسۆنگ نوێترین كاتژمێری زیرەكی خۆی بەرهەمهێنا، هەرچەندە ناوی كاتژمێرەكانی سامسۆنگ بە gear دەست پێدەكات وەك gear 1 هەتا gear3 بەڵام ئەمجارەیان ناوی كاتژمێرەكەی تەنیا ناوی كاتژمێری چوار واتە watch4 ی لەسەرناوە.
ئەم كاتژمێرەش سەرەڕای ئەوەی هەڵگری گشت تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرە زیرەكەكانی سامسۆنگە، بەڵام لە دیزاینیشدا گۆڕانكاری بەسەرداهاتوووە. دیزاینی تایبەت بە پیاوان و ژنانی هەیە. سێ رەنگی هەیە و رەنگە ئاڵتونییەكەی بچووكترە و ژنانەیە. شاشەكەی لە جۆری گوریلاگلس DX+ە، كە زۆر پتەوە و ناشكێت، لە قوڵایی 50 مەتر لە ژێرئاودا ئاوی تێناچێت. شاشەكەی 1,2 و 1,3 ئینجیە. میمۆری ناوخۆی 4 گیگابایتە و باترییەكەی تا 80 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت. بۆ كاركردنی كاتژمێرەكە پێویستی بە مۆبایل نییە و خۆی سیمكارت دەخوێنێتەوە.
Top