یەكەم تەبلێتی لوولەكی لە جیهاندا
تەبلێتی جۆری (MagicScroll) بەرهەمی هەوڵدانی پسپۆرانی تەكنەلۆژی زانكۆی «كوئین»ی كەنەدییە.
تەبلێتەكە شاشەیەكی لەمسی نەرمی هەیە بە دەوری لولەكێكدا دەسوورێتەوە. بیرۆكەی ئەم داهێنانە لە تۆمارنامەی دەسەڵاتدارانی دێرینە و مێژوویی وەرگیراوە. شاشەی ئەم تەبلێتە لوولەكییە 7,5 ئینجە. كاتێك پەیوەندییەك هات دەبێت تەبلێتەكە بنووشتێتەوە. پاشان دەكرێت بە دانانی لە پەنای گوێ وەڵامی پەیوەندییەكان بدەیەوە.
كوالیتی نیشاندان لە تەبلێتەكەدا K2یە. ڤیدیۆ و وێنەكانی بەرزترین كوالیتیان هەیە. تەبلێتی ناوبراو بچووكە و لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە و بە ئاسانی بەدەستێك هەڵدەگیردرێت.