دەستبەندی فیت 3 و تایبەتمەندییەكانی

دەستبەندی فیت 3 و تایبەتمەندییەكانی
ئەوانەی شارەزای دەستبەندی سمارت بن دەزانن، دەستبەندەكانی (فیت) لە ریزی یەكەم دێن، كە هەتا ئێستا ڤێرژنی سێیەمی بەرهەم هێناوە، دەستبەندی Fitbit Charge 3 لەم رۆژانەدا كەوتە بازاڕ، بەڵام جیاواز لەوانی دیكەیە، شاشەكەی لەمسیە و هەتا هەفتەیەك شەحنی دانابەزێ، GPS ناوخۆی نییە و بۆیە دەبێت لەگەڵ مۆبایل پەیوەند بدرێت. ئاوی تێناچێت و زیاتر لە 15 راهێنانی تایبەت بە وەرزشكردنی تێدایە. هەستەوەری جۆری Sp02 تێدایە كە رێژەی ئۆكسیژێنی ناو خوێن دیاری دەكات.
Top