هاردی پۆرتێبڵیSSD سامسۆنگ و خێراییەكی زۆر
![هاردی پۆرتێبڵیSSD سامسۆنگ و خێراییەكی زۆر](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/harde-portable-lenovo.jpg )
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای سامسۆنگ هاردێكی جۆری SDD بە خێراییەكی زۆرەوە خستە بازاڕ. هاردەكە جۆری پۆرتێبڵە واتە دەرەكییە. هاردە دەرەكییەكەی سامسۆنگ بەناوی Portable SSD X5 ناسراوە. ئەم هاردە ئەوەندە خێراییە دەكرێت 20 گیگابایت ڤیدیۆ بە كوالیتی K UHD لە ماوەی تەنیا 12 چركە لەخۆیدا جێبكاتەوە.
خێرایی گواستنەوە و داگرتن لەم هارددەدا 2800 هەتا 2300 مگابایت لە چركەیەكدایە. 25 جاران خێراترە لە هاردێكی ئاسایی. هاردەكە سێ جۆری 500 گیگا و یەك ترا و دوو ترای هەیە.