سەرنجێك لەسەر وێب كەمەكانی مایكرۆسۆفت

سەرنجێك لەسەر وێب كەمەكانی مایكرۆسۆفت
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەم ماوەیەدا دوو وێبكەمی تایبەتی خستەڕوو كە هەركام لەوانە گرنگی خۆیان هەیە، وێبكەی جۆری Microsoft Lifecam Cinema HD و هەروەها وێبكەمی جۆری Microsoft Lifecam HD-3000.
وێبكەمی جۆری HD-3000 دیزانێكی سادەی هەیە، كێشی كەمە بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت، مایك و ئێل سی دی لە پێشەوەی وێبكەمەكەیە، ئێل ئی دیەكە كاتێك كە هەڵدەبێت چاو لێك دەدات تا بەكارهێنەرەكەی رابگەیەنە ئێستا كاتی فیلم گرتنە.
وێبكەمی ناوبراو بۆ سەرێ و خوارێ دەسوڕێت و ستاندێكی تایبەتی هەیە بۆ راگرتنی. هەركات وایەری وێبكەمەكە لە كۆمپیوتەردا بەبێ دابەزاندنی هیچ پرۆگرامێك پەیوەند دەدرێت. كوالیتی وێنەگرتنی 720 پیكسلە و لە فیلمیشدا 30 فرێم لە چركەیەكدایە. بۆ پرۆگرامەكانی مسەنجەر، فەیسبوك، یوتیوب زۆر گونجاوە.
وێبكەمی جۆری cinema HD، دیزانێكی سەرنج راكێشی هەیە پایەكەی لە ئەلەمینۆمە و وەك تەلسكۆپ دەچێت، لێنزی وێبكەمەكە زۆر لەسەرێیە، دیزاینەكەی جۆرێكە بۆ كۆمپیوتەری سەرمێز و لاپتۆپ دەگونجێت. مایكەكەی لەسەرەوەیە بۆ ئەوەی لە هەموو لایەكەوە دەنگ وەربگرێ. وێبكەمەكە سیستەمی ناسینەوەی روخساری هەیە، فۆكۆسی ئۆتۆماتیكییە.
Top