دەفتەری یادداشتی زیرەك

دەفتەری یادداشتی زیرەك
گەر ئاوڕێك بۆ تەنیا دە ساڵ لەمەوبەر بدەینەوە لە گیرفانی زۆربەماندا دەفتەرێكی بچووك هەبوو بۆ یادداشتی رۆژانەمان، ئەوكاتەی مۆبایل گشتگیر بوو تا رادەیەك رۆڵی ئەم دەفتەرچەیە كەم بوویەوە، بەڵام لەبری ئەو دەفتەرە، دەفتەری یادداشتی دیجیتالی بەرهەم هاتووە، كە هەم یادداشتەكان لەخۆیدا رادەگرێ و هەم تێكیش ناچێت.
كۆمپانیای Rocketbook wave جۆرێك لە دەفتەرچەی هۆشمەندی بەرهەم هێناوە پێدەچێ شوێنی دەفتەرچەی كلاسیك و كاغەز بگرێتەوە.
دەفتەرچەكە تەواو وەك دەفتەرچەیەكی كلاسیك و ئاسایی دەچێت، دەكرێت لەسەر كاغەزەكانی بنووسی، بەڵام گرنگی دەفتەرچەكە لەوەدایە هەركە بابەتەكەت تەواو كرد، كۆتایی لاپەڕەكەدا چەند ئایكۆنێك دەبیندرێت كە دەكرێت یەكێك لەوانە هەڵبژیری وەك (گوگل درایڤ، درایڤ بۆكس، كلود..تاد) هەر كام هەڵبژێری، یادداشتەكان لەو شوێنەدا سەیڤ دەبن.
جگە لەو تایبەتمەندییە دەكرێت، كاتە گرنگەكان كە لە دەفتەرەكەدا تۆمارت كردوون بیرت دەخاتەوە.
كاتێك لاپەڕەیەك دەنووسی بەخێرایی تۆمار دەكرێن.
دەكرێت چەندین لاپەڕە پێكەوە بكەیەوە. خاڵی گرنگی دەفتەرچەكە ئەوەیە هەركاتێك بتەوێ لاپەڕەكان بسڕیەوە و سپی بكەیەوە، لەناو مایكرۆی دابنێ، یان بە مجففە لاپەڕەكان سپی بكەوە.
Top