پرێنتەرێك بە فەرمانە دەنگییەكانت دەجوڵێتەوە

پرێنتەرێك بە فەرمانە دەنگییەكانت دەجوڵێتەوە
كۆمپانیای HP لەم دواییە نوێترین پرینتەری بچووكی خۆی بەرهەم هێنا، پرینتەرێك كە ستایل و شێوەكەی وەك كتێبێك دەچێت، جیاوازی ئەم پرینتەرە لەگەڵ گشت پرێنتەرەكانی دیكە ئەوەیە كە بەكارهێنەر بە دەنگ فەرمانەكانی پێ دەڵێت، بۆ نموونە پێیدەڵێت لەم بابەتەدا لاپەڕەی 4م بۆ پرێنت بكە. یان تەنیا لاپەڕە جووتەكانم بۆ پرێنت بكە. پرێنتەرە گوێرایەڵەكە بە tango ناسراوە. لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەندی هەیە و لەگەڵ سیستەمی ئەلكسا و كورتانا و گوگل سیستێنت دەگونجێت. ئەم سیستەمانە جێبەجێی كردنی فەرمانەكان بە دەنگ لە ئینتەرنێتدا.
پرینتەرەكە نە تەنیا ئەو لاپەڕانەی كە لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەن دەتوانی پێی پرێنت بكەی، بەڵكو بە پرینتەرەكە بڵێی هەواڵەكانی وەرزشی یان سیاسی یا ئابووری فڵانە ماڵپەڕەم بۆ پرێنت بكە.. ئیدی پرێنتەرەكە ماڵپەڕەكە دەكاتەوە و كارەكان ئەنجام دەدا. خودی پرێنتەرەكە وەك كتێبێك دەچێت و دەتوانی لەلای كتێبەكان لە كتێبخانەكەت دایبنێی.
Top