كیبۆردێكی تایبەت بە تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان

كیبۆردێكی تایبەت بە تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان
تەلەڤزیۆنە سمارتەكان هەر ئەو ئامێرە نین كاریان وەررگرتنی كەناڵەكان بێت، بەڵكو دەتوانن ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێتیش بكەنەوە، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بكەیەوە و بەهۆی ئەوانەوە چات بكەی.. بۆ چاتكردن و گەڕان لە نێوان سایتەكاندا پێویستت بە كیبۆردە، هەرچەندە كیبۆردی مەجازیان تێدایە، بەڵام كاركردن بە كیبۆردی دیكە ئاسانترە..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای لاجیتیك نوێترین كیبۆردی تایبەت بە تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان بەرهەم هێناوە، كیبۆردی جۆری K600 كە لەراستیدا پادێكی لەمسییە و لەگەڵ دوگمەكانی كیبۆرد.. كیبۆردەكە لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ سیستەم و ئامێرەكانی دیكەش وەك تەبلێت، موبایل و كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت..
Top