پرۆگرامێك بۆ فیلم هەڵگرتن لە دیسكتۆپ

پرۆگرامێك بۆ فیلم هەڵگرتن لە دیسكتۆپ
پرۆگرامی تایبەت بە فێركردنی كۆمپیوتەر گەلێكن، هەموو ئەو پرۆگرامانە دەبێت وێنە و فیلم لە شاشەی كۆمپیوتەر هەڵبگرنەوە، بۆ ئەوەی كە فێرخواز سوودی لێوەربگرێت.. ئەركی سەرەكی پرۆگرامەكانی فێركاری ئەوەیە كە بتوانێت بە وردی فیلم و و وێنە لە شاشە هەڵبگرێتەوە، مامۆستای فێركار شیكاری بكات..
یەكێك لە پرۆگرامەكانی فێركاری و هەڵگرتنەوەی فیلم لە دیسكتۆپ، پرۆگرامی CyberLink Screen Recorderە، هەروەك لەناوەكەی را دەردەكەوێت، پرۆگرامێكە بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لە شاشە بە باشترین كوالیتی.. جیاوازی ئەم پرۆگرامە لەگەڵ پرۆگرامە هاوشێوەكانی لەوە دایە، پرۆگرامی ئاماژە بۆ كراو دەتوانێت فیلم لەو بڵاوكردنەوە راستەوخۆكانیش بگرێت، جا فیلمی ڤیدیۆیی بێت، یان گەیمی ئۆنلاین.. دەكرێت هەر ئەوكاتە كە نیازی فیلم هەڵگرتنەوە لە شاشەت هەیە، هەر ئەوكات راستەوخۆ، فیلمەكە هاوبەش بكەی و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوی بكەیەوە.
Top