لە ماوەی سی چركەدا ددانەكانت دەبریسكێنەوە

لە ماوەی سی چركەدا ددانەكانت دەبریسكێنەوە
ددان كە وەك گەوهەری گرانبایی ژیان سەیریان دەكرێت، ئەگەر خزمەتیان نەكرێت بۆ یەكجاری نامێنن. لەم سەردەمی پێشكەوتن و سمارتەدا كە هەموو شتێك بەرەو هۆشمەندی و زیرەكی هەنگاوی ناوە، فڵچەی ددانیشی گرتۆتەوە. فڵچەی ددانی هۆشمەند هەیە هاوكاریت دەكات چۆن دانەكانت بشۆی، بە چ جۆرێك بیانشۆی، كاتەكانی شوردنت بیردەخاتەوە.
فڵچەی هۆشمەندی جۆری ez-teethbrush هیچ وەك فڵچەكانی دیكە ناچێت، ئەو فڵچەیە لە یەك كاتدا گشت دانەكانت خاوێن دەكاتەوە، ئەویش تەنیا لە ماوەی 30 چركەدا. چەندین جار خێراترە لە فڵچەكانی دیكە. پزیشكێكی ددان دەڵێت ئەو فڵچەیە گشت پاشماوەكانی خۆراك كە لە كەلێننەكاندا دەمێننەوە دەردێنێتەوە و ددانەكانت وەك جامێكی بێگەرد دەبریسكێنێتەوە.
Top