تەكنەلۆژیای سەردەم لە خزمـەت بەساڵاچوواندا

تەكنەلۆژیای سەردەم لە خزمـەت بەساڵاچوواندا
تەكنەلۆژیای سەردەم هەموو لایەكی گرتۆتەوە، تایبەت نییە بە چینێكی دیاریكراو، منداڵ و پیرولاو دەكرێت وەك یەك سوودی لێوەربگرن، جارێ هیچ شتێك وەك ئامێرە دیجیتالییەكانی سەردەم خزمەتی بە جیهانی منداڵان نەكردووە، هەرچەندە بەداخەوە زیانی لابەلاشی هەبووە، وەك خووگرتنی زۆر بە ئامێرەكان و دووركەوتنەوە لە راهێنانی جەستەیی، بەڵام لە بواری فێركارییەوە لە مامۆستایەك گرنگتر بووە..
تەكنەلۆژیای دیجیتالی لە خزمەت جیهانی پیروبەساڵداچووەكانیشدایە، گۆچانە دیجیتالییەكان جگەلەوەی دەستی پێوەدەگرن رێنوێنیشیان دەكەن، رۆبۆتە هاودەمەكان، كتێبخوێنە دەنگییەكان، كە كتێب بۆ بەساڵداچووان دەخوێننەوە..لێرەدا ئاماژە بەدوو ئامێری تایبەت بە ساڵاچووان دەكەین..
سویچ كۆنترۆڵی لاجتیك: ئەم ئامێرە بۆ كۆنترۆڵی گشت كەلوپەلە كارەباییەكانی ماڵەوە بەكاردێت، دەكرێت هەر بەو ئامێرە تەلەڤزیۆن بكوژێنیەوە، سەلاجەكە هەڵبكەیەوە، گلۆپەكانی ماڵەوە كۆنترۆڵ بكەی، دەرگای دەرەوە بكەیەوە.. بەساڵداچوویەك كە سوود لەو ئامێرە وەردەگرێ، پێویست ناكات جوڵەیەكی زۆر بۆ بەكارهێنانی ئامێرەكانی ماڵەوە بكات، هەموو شتێك لەو كۆنترۆڵەدا كورت كراوەتەوە..
رۆبۆتی BUDDY: رۆبۆتەكان خزمەتێكی زۆر دەكەن، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی پككەوتن و یان بە ساڵداچوون، رۆبۆتی BUDDY ئەركی ئەوەیە ببێتە هاودەمێكی باش بۆ بەكارهێنەرەكەی. پەیوەندییەكانی بۆ دەگرێت و وەڵامی پەیوەندییەكانی دەداتەوە. لەكاتێكی زۆر ناسكدا ئەوكاتەی بەكارهێنەرەكەی تووشی گرفتێكی جەستەیی و رۆحی بوو، نزیكترین كەسەكانی یان دكتۆری پێویست ئاگادار دەكاتەوە. كتێب بۆ بەكارهێنەرەكەی دەخوێنێتەوە و گۆرانی بۆ دەڵێت، بەگشتی هاودەمێكی باشە بۆ بەكارهێنەرەكەی..
Top