كتێبخوێنێكی ئەلكترۆنی دژە ئاو

كتێبخوێنێكی ئەلكترۆنی دژە ئاو
كتێبخانەی ئەلكترۆنی یان بە واتایەكی دیكە كتێب خوێنی ئەلكترۆنی، ئەم ئامێرەیە كە پێكهاتووە تەنیا لە شاشەیەك، رواڵەت و شێوەی وەك تەبلێتێك دەچێت، بەڵام كاری تەبلێت ناكات و تەنیا تایبەتە بە خوێندنەوەی كتێب، شاشەكە بە جۆرێك دروست دەكرێت كە تیشكنەداتەوە و چاو ئەزیەت نەكات و زۆر لە شێوەی كاغەزێكی ئاسایی بچێت.
كۆمپانیای كۆبۆ (kobo) بەم دواییە نوێترین كتێبخوێنی خۆی خستەڕوو، كتێبخوێنی forma بە هەندێك تایبەتمەندییەوە لە كتێبخوێنەكانی دیكەی كۆمپانیای ناوبراو پێشكەوتووترە. گرنگترین بەشی كتێبخوێنەكە ئەوەیە كە بەتەڕبوون تێكناچێت و ئەگەر كاتژمێرێكیش لەناو ئاودا بێت گرفتێكی بۆ نایەتە پێش. سیستەمی دژە تیشكی شینی تێدایە بۆ ئەوەی كە چاو ئەزیەت نەدات. میمۆری خودی كتێبخوێنەكە 8 گیگابایتە كە بۆ ئامێرێك تەنیا فایلەكانی pdf و دەق لەخۆیدا خەزن بكات، زۆر گونجاوە.
Top