وایت بۆردێكی هۆشمەند بۆ وانە وتنەوە
![وایت بۆردێكی هۆشمەند بۆ وانە وتنەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/wai-bord-dijital.jpg )
نوێترین تەختەی هۆشمەندی دیجیتالی سامسۆنگ كە بە شاشەكانی flip ناسراون، دەكرێت یاریدەدەرێكی باشی مامۆستا بێت لەوانە فێركارییەكاندا، یان یاریدەدەرێكی باش بۆ ئەوانەی لە كۆڕوكۆبوونەوەكاندا نیازیان هەیە بابەتێك شی بكەنەوە..
تەختەی دیجیتالی samsung-flip-wm55h وەك تەختەیەكی سیحری دەچێت، دەكرێت راستەوخۆ موبایل و تەبلێتەكەت لەسەر شاشەی تەختە دیحیتالییەكە نیشان بدەی، پاش نووسینی گشت تەختەكە پێویست ناكات بیسڕیەوە، بەڵكو دەكرێت وەك دەفتەر لاپەڕەیەكی دیكە هەڵبدەیەوە و هەركاتێك پێویستت بە لاپەڕەی پێشوو بێت بیگەڕێنیەوە. دەكرێت گشت ئەو شتانەی لەسەر تەختەكە دەنووسرێن خەزنیان بكەی و لەكاتی پێویستدا سوودیان لێببینی..
شاشەی تەختە سمارتەكە 55 ئینجە، بە كوالیتیەكی بەرز واتە UHD و دەكرێت بەشێوەی ئاسۆیی و ستوونی سوودی لێوەربگری. بەهۆی قەڵەمی دیجیتالی تایبەت بەخۆی دەكرێت لە یەك كاتدا چوار كەس پێكەوە بابەتەكانیان لەسەری بنووسن. بە گشت ئامێرە ئەلكترۆنیەكانی وەك لاپتۆپ، كۆمپیوتەری سەرمێز، موبایل و تەبلێت پەیوەند دەدرێت و شوێنی دانانی فلاش میمۆری و هاردی هەیە، شاشەكە دەتوانێت فایلەكانی پاوەرپۆینت و ئەكسڵیش بكاتەوە و نیشانیان بدات، لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و دەكرێت هەم ناوەرۆكی سەر شاشەكە بۆ تۆڕێكی كۆمەڵایەتی یان بۆ ئیمێل بنێری، هەم سایتەكانیش لەسەر شاشەكە بكەیەوە..