موبایلێكی تەنك بەقەد كارتێكی ریكلام

موبایلێكی تەنك بەقەد كارتێكی ریكلام
لەم سەردەمەدا كە ململانێیە لەنێوان كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ بۆ ئەوەی كە نوێترین و بە تواناترین موبایل بەرهەم بێنن، هەر لەو نێوەشدا كۆمپانیای وا هەیە هەوڵدەدا شتێكی جیاواز بەرهەم بێنێ كە توانا و كاركردی زۆر نەبێ بەڵام ئەوەندەی هەیە جیاواز دەركەوێ، وەك بەرهەمهێنانی موبایلی جۆری NichePhone-S كە بچووكە و سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و تەنكە.
لە یەكەم تێڕوانیندا سەیر دەكەی ئامێرێكی ژمێریاری (حاسبە)یە، بەڵام لە راستیدا موبایلێكە وەك هەموو موبایلەكانی دیكە، ئەرك و كاركردی موبایلەكە زۆر نییە، بۆ ئەوانە دەگونجێت كە نایانەوێ كاتەكانی خۆیان هەمیشە بە موبایل بەسەر بەرن، بەڵكو موبایلیان تەنیا بۆ پەیوەندی گرتن دەوێت. چونكە تەنیا دەكرێت بەو موبایلە وەڵامی موبایل و پەیامەكان بدەیەوە و گوێش لە مۆسیقا بگری، بەڵام سەیری فیلمی پێ ناكرێت.
موبایلی ناوبراو بەقەد كارتێكی ریكلام دەبێت، بەڵام رەنگە خاڵێك سەرنجتان رابكێشێت ئەویش ئەوەیە بە بەراورد بەموبایلەكانی دیكە و كاركردە كەمەكانی نرخەكەی گرانە. بۆ ئەو كەسەی كە نایەوێ كاتی بە فیڕۆ بڕوات رەنگە سوودی هەبێ.
Top