بۆ دیزاینی لۆگۆ بەرنامەیەكی بە سوودە

بۆ دیزاینی لۆگۆ بەرنامەیەكی بە سوودە
بۆ دیزاین و نەخشەسازی لۆگۆیەك هەم پێویستتیت بە شارەزاییەكی زۆر هەیە لە پرۆگرامەكانی هاوشێوەی فۆتۆشۆپدا، هەم وەختێكی زۆریشی دەوێت و دوای ئەوە بیرلێكردنەوە لە خودی لۆگۆكەش ئەستەمە.. هیچ شتێكت بە خەیاڵ و زەیندا نایەت، نازانی بۆ لۆگۆی مەبەست چ دابنێی.. پرۆگرامگەلێكی تایبەت هەن بۆ ئەم مەبەستە، رەنگە پرۆگرامی EximiousSoft Logo Designer لە ریزی باشەكان بێت. پرۆگرامەكە سەدان لۆگۆی لە پێشدا ئامادە كراوی تێدایە ئەگەر سوودیشیان لێوەرنەگیری یارمەتیدەری بیرۆكەكەت دەبن. یان دەكرێت خودی لۆگۆكان دەستكاری بكەی. بەكارهێنانی پرۆگرامەكە زۆر ئاسانە. لە زۆربەی فۆرماتەكانی وێنە پشتیوانی دەكات. دەكرێت بەهەر فۆرماتێكیش كە مەبەستتە خەزنی بكەی. ئەگەر بۆ تاقیكردنەوەش بێت جارێك تاقی بكەوە.
Top