زانیارییەكی بە سوود لەسەر میمۆری كارت
هەتا قەوارەی میمۆری لەسەر تر بێ، داتای زیاتری لەسەر تۆمار دەكرێ و بەكارهێنەرەكەی نیگەرانی پڕ بوونی میمۆری نییە، ئێستاكە لە 2 گیگابایتەوە هەیە هەتا 128 گیگا و هەرچەندە باس لە بەرهەمهێنانی باتری یەك ترابایت و دوو ترابایتیش دەكرێت.. هەوڵێك هەیە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا میمۆری 128 ترابایتیش بەرهەم بێت.
ئەگەرچی سایز و شێوەی میمۆری كارتەكان وەك یەكە، بەڵام جیاوازیان هەیە و بە چوار دەستە پۆلێن دەكرێن. 2,4,8,10 ژمارە (10) خێراترینیانە و هی (2)ش نزمترینیانە. موبایلە كۆنەكان لەگەڵ ژمارە (2) دەگونجان. ژمارەكانی (4) (8)، بۆ زۆربەی موبایلەكان دەنگونجێن، بەڵام ژمارە (10) زۆر خێرایە و بۆ مۆبایلە بەهێزەكان دەگونجێت كە كوالیتی وێنەگرتنیان HD یا K4ە. دیارە لە ژمارە (10)ش خێراتر هەیە، بەڵام ئەوان هەم گرانبایین و هەم كەمتر بەكار دێن. لەسەر خودی میمۆری كارتەكە ژمارەی خۆی نووسراوە.