زانیارییەكی بە سوود لەسەر میمۆری كارت

زانیارییەكی بە سوود لەسەر میمۆری كارت
میمۆری ناو موبایل یان بە واتایەكی دیكە SD card لە موبایلدا گرنگی خۆی هەیە، ئەگەرچی خۆی ئامێرێكی لاوەكییە، بەڵام وەك بەشێكی گرنگی موبایل سەیر دەكرێت، میمۆری كارت بچووكترین ئامیری داكردنی داتاكانە، ئەوانەی بۆ موبایل دەگونجێت دەكرێت بڵێی گشتیان یەك قەوارەیان هەیە كە بە مایكرۆ میمۆری ناسراون.
هەتا قەوارەی میمۆری لەسەر تر بێ، داتای زیاتری لەسەر تۆمار دەكرێ و بەكارهێنەرەكەی نیگەرانی پڕ بوونی میمۆری نییە، ئێستاكە لە 2 گیگابایتەوە هەیە هەتا 128 گیگا و هەرچەندە باس لە بەرهەمهێنانی باتری یەك ترابایت و دوو ترابایتیش دەكرێت.. هەوڵێك هەیە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا میمۆری 128 ترابایتیش بەرهەم بێت.
ئەگەرچی سایز و شێوەی میمۆری كارتەكان وەك یەكە، بەڵام جیاوازیان هەیە و بە چوار دەستە پۆلێن دەكرێن. 2,4,8,10 ژمارە (10) خێراترینیانە و هی (2)ش نزمترینیانە. موبایلە كۆنەكان لەگەڵ ژمارە (2) دەگونجان. ژمارەكانی (4) (8)، بۆ زۆربەی موبایلەكان دەنگونجێن، بەڵام ژمارە (10) زۆر خێرایە و بۆ مۆبایلە بەهێزەكان دەگونجێت كە كوالیتی وێنەگرتنیان HD یا K4ە. دیارە لە ژمارە (10)ش خێراتر هەیە، بەڵام ئەوان هەم گرانبایین و هەم كەمتر بەكار دێن. لەسەر خودی میمۆری كارتەكە ژمارەی خۆی نووسراوە.
Top