هەم باتری و هەم شەحنكەرەوە

هەم باتری و هەم شەحنكەرەوە
دابەزینی وزەی باتری موبایل، یەكێكە لەو كێشە و نیگەرانیانەی بۆ بەكارهێنەرانی موبایل دێتە پێش، جار هەیە لەكاتێكی زۆر هەستیاردا وزەی دادەبەزێت و كاتی ئەوەشت نییە شەحنی بكەیەوە، هەوڵدراوە ئەم كێشەیە لە رێگای پاوەر بانكەكان، یان باترییە كاتییەكان چارەسەر بكرێ. یەكێك لەم باترییە كاتییانە باتری یان شەحنكەرەوەی (BricksPower) كە هەم باتری موبایلە و هەم باتری ناو موبایلەكەش شەحن دەكاتەوە. ئەم ئامێرە وەك باس كرا لە دوو بەش پێكهاتووە یەكێكیان باترییەكی 2400 میلی ئەمپێرە و كە شوێنی باتری موبایلەكە دەگرتێەوە. ئەوەی تریشیان بەشێوەی وایەرلەیس وزە بۆ باتری موبایلەكە بەڕێ دەكات. بەهۆی موگناتیسەوە بە پشت موبایلەكەوە دەنووسێت، چەندین رەنگی جیاوازیشی هەیە.
Top