كامێرای چاودێری بە موبایلەوە پەیوەند دەدرێ

كامێرای چاودێری بە موبایلەوە پەیوەند دەدرێ
كامێرای چاودێرییەكان لە ریزی باشترین پاسەوانەكان دێن، بە وردی هەموو شتێك تۆمار دەكەن، لەكاتی رووداوێك، دزی و كارەساتێك باشترین یارمەتیدەرن، لەو كاتەوە كامێرا چاودێرییەكان پەرەیان سەندووە، تاوانباران زیاتر دەدۆزرێنەوە، كارەساتەكان وەك خۆیان دەبیندرێن.. كامێرای چاودێری قەبارە و توانایان جیاوازە. بۆ نموونە كامێرای چاودێری Ring Floodligh كە لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێ و هەروەها پەیوەندی بە سیستەمی ئەلیكساوە هەیە واتە وەڵامدانەوە بە دەنگی بەكارهێنەرەكەی.
كامێراكە لەگەڵ موبایل و تەبلێت و كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت، دەكرێت لە دوورەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی دێنە بەردەم كامێرا قسە بكەی و بیانبینی.
ئەگەر جموجۆڵێكی گوماناوی دیترا ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە.
بۆ دامەزراندنی پێویستی بە شارەزاییەكی ئەوتۆ نییە، لە ئاست كەشوهەوای نالەباریش وەك گژەبا و بارانیش خۆراگرە.
كامێراكە فول ئیچ دییە لەرۆژدا و لە شەویشدا لە سیستەمی سەرووی تیشكی سوور سوود وەردەگرێ. هەر لە خودی كامێراكەدا رووناكی برۆجكتۆری بەهێز هەیە. خاڵی هەرە گرنگی كامێراكە ئەوەیە چاودێری خۆشی دەكات، واتە ئەگەر یەكێك بیدزێت، لە رێگای كۆمپانیاكەوە یان خودی بەكارهێنەرەكەش لە رێگای ئینتەرنێتەوە شوێنەكەی دەدۆزێتەوە.
Top