رۆبۆتێكی بچووك بۆ چاكردنەوەی فڕۆكە

رۆبۆتێكی بچووك بۆ چاكردنەوەی فڕۆكە
گەر سەیری ئەم رۆبۆتە بچووكە بكەن، دەڵێن ئەمە چ جیاوازییەكەی هەیە لەگەڵ ئامێری كایەی منداڵانە؟ بەڵام لەراستیدا ئەمە رۆبۆتێكە كە ئەركی زۆر گەورە ئەنجام دەدات، وەك كاتێك فڕۆكە نیشتەوە، سەیری هەموو كون و كەلەبەرەكانی دەكات و شوێنە تێكچووەكان نیشان دەدات. چونكە خودی رۆبۆتەكە بچووكە لە هەموو كەلێنێكەوە دەچێت و بەهۆی هەستەوەرەكانی تێدایە، دەزانێت چ بەشێك تێكچووە.
سایزی رۆبۆتەكە تەنیا سەك سانتە، بۆیە لە هەموو شوێنێكەوە دەچێت و جێگای ئەو رۆبۆتانە دەگرێتەوە كە وەك سۆندە، یان شێوەی ماریان هەیە. هەرچەندە رای پسپۆرانی ئەو بوارە ئەوەیە كە ئەم رۆبۆتە هێشتا گەورەیە و دەبێ رۆبۆتی بەقەد جاڵجاڵوكەیەكی بچووك بەرهەم بێت بۆ ئەوەی ئاسانكاری زیاتر بكات.
Top