كاتژمێرێكی هۆشمەند و سیستەمی ئەندرۆید 7

كاتژمێرێكی هۆشمەند و سیستەمی ئەندرۆید 7
كاتژمێرە هۆشمەندەكان شوێنی خۆیان لە جیهانی دیجیتالیدا كردۆتەوە، هەرچەندە وەك موبایل گشتگیر نەبووە، بەڵام ئەگەر هەر بەو شێوەیە بڕواتە پێش رەنگە شوێنی موبایل بگرێتەوە.
گرنگی كاتژمێرە هۆشمەندەكان ئەوەیە كە زۆربەی ئەركی موبایل ئەنجام دەدات و لە بەكارهێنەرەكەشی جیا نابێتەوە.
كۆمپانیایەكی چینی كە یەكێكە لە بەرهەمهێنەرانی كاتژمێری هۆشمەند لەم ماوەیەدا نوێترین كاتژمێری خۆی بەناوی LEMFO LEM7
خستە بازاڕ.
كاتژمێری ناوبراو دیزانێكی سەرنج راكێشی هەیە، بە بەراورد بە كاتژمێرە هۆشمەندەكانی وەك سامسۆنگ و ئەپل هەرزان باییە، سیستەمی بلوتوس و وای-فای و GPSی لەسەرە، میمۆرییەكەی 16 گیگابایتە، شاشەیەكی روونی هەیە. ناسینەوەی دەنگ و بە دواداگەڕان بەشێوەی دەنگی تێدایە. دژە بەركەوتنە. لە بەرامبەر گەرمای زۆردا خۆراگرە، سیم كارتی جۆری G4 دەخوێنێتەوە. بۆ وەرزش و لەش رێكی یارمەتی بەكارهێنەرەكەی دەدات چونكە رێژەی كالۆری سووتانی كالۆری، پێوانی هەنگاوەكانی تێدایە. كەش و هەوای شوێنی بەكارهێنەر نیشان دەدات، سیستەمی ئەندرۆید 7ی لەسەرە، دەكرێت پرۆگرامەكانی لە پلەی ستوری دابەزینی.
Top