وایەرلەیسە و خێرا شەحن دەكاتەوە

وایەرلەیسە و خێرا شەحن دەكاتەوە
پاوەربانكەكان گەرچی لەسەرەتا زۆر گرنگیان پێنەدرا، بەڵام دواتر كە زاندرا چ ئەركێكی گرنگ ئەنجام دەدەن بوونە جێگای سەرنج.. قەبارە و كاركرد و توانای پاوەربانكەكان جیاوازە، گەرچی هەموویان تایبەتن بە شەحنكردنەوە ئامێرەكانی وەك موبایل و تەبلێت و جاری واش هەیە لاپتۆپ و ..تاد.
كۆمپانیای موفی (mophie) پاوەربانكێكی بچووكی بەرهەم هێناوە كە هەم قەوارەی بچووكە و هەم خێراییە و بە وایەر و بێ وایەر شەحن دەكاتەوە. لە یەك كاتدا چوار ئامێر پێكەوە شەحن دەكاتەوە. باترییەكەی 10 هەزار میلی ئەمپێرە، لە تەكنەلۆژیای Qi سوود وەردەگرێ واتە خێرایی زۆر لە شەحنكردنەوەدا.
Top