سامسۆنگ و ئەڵقە سمارتەكەی

سامسۆنگ و ئەڵقە سمارتەكەی
لە فیلمە خەیاڵییەكاندا دەبینین بازنەیەك یان ئەنگوستیلەیەكی سیحری هەموو ئەركێك ئەنجام دەدات، گەر سەیری زنجیرە فیلمی The Lord of the ringتان كردبێ، هەموو هەوڵێك بۆ بەدەسهێنانی ئەڵقە سیحرییەكانە.
لەم چەند ساڵەدا لە جیهانی دیجیتالیدا ئەڵقەی سمارت شوێنی ئەڵقەی سیحری گرتۆتەوە، ئەڵقەیەك كە زۆر كار ئەنجام دەدات. سامسۆنگ لەم ماوەیەدا ئەڵقەكەی خۆی خستەڕوو كە زۆربەی ئەركەكان ئەنجام دەدات، وەك:
- كۆنترۆڵ كردنی گشت ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوە.
- پەیام ناردن بۆ بەكارهێنەرانی.
- یارمەتیدان بۆ لەش رێكی.
- كاتێك لە پەنجەتدا بێ دەتوانی لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە پەیوەندیت هەبێ.
- كۆنترۆڵ كردنی تەلەڤزیۆن، كردنەوەی ئاپەكانی سەر موبایل، زیادكردنی دەنگ لە ئامێرە دەنگییەكان، چاودێری كردنی سیستەمی چاودێری، رێكخستن گلۆپە هۆشمەندەكان، جا كەوایە بۆ پێینەگوترێ ئەنگوستیلەی سیحری!!
Top