پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی كتێبی دیجیتالی

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی كتێبی دیجیتالی
دنیای دیجیتالی چێژی كتێب خوێندنەوەی گۆڕی، لەراستیدا خەریكە جیهانی خوێندنەوەش بگۆڕێ، نەوەی رابردوو و ئەوانەی لە نیوەی تەمەن دان، حەز بە خوێندنەوەی دیجیتالی ناكەن و هەر حەز دەكەن كتێبی سەر كاغەز بخوێننەوە، بەڵام ئەم رەوتە دەچێتە پێش و ناگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت نەوەی داهاتوو فێری خوێندنەوەی سەر ئامێرە دیجیتالییەكانیش بێت، ئێستا كتێب خوێنی دیجیتالی گەلێكن، جۆرەكانیش جیاوازە، پرۆگرامیش بۆ دروستكردنی كتێبی دیجیتالی زۆرن، یەكێك لەم پرۆگرامانە، پرۆگرامی Anthemion Software Jutohە. بەكارهێنەر بەدابەزاندنی پرۆگرامەكە بەبێ ئەوەی زانیارییەكی ئەوتۆی هەبێت لە دروستكردنی كتێبی دیجیتالی، دەتوانێت بە دانانی دەق و وێنە جوانترین كتێب دروست بكات.
تایبەتمەندییانەی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- دروستكردنی كتێبی ئەلكترۆنی بە گشت فۆرماتێك.
- دانانی دەقی نووسراو لە پرۆگرامە جۆراوجۆرەكاندا.
- پشتیوانی كردن لەو چوارچێوە و ستایلە جۆراوجۆرانەی كە لە پرۆگرامەكەدان.
- رێكخستنی دەق و وێنەكان بۆ دروستكردنی كتێبێكی ئەلكترۆنی...
Top