قەڵەمێك بە هەموو رەنگێكی جیهان دەنووسێت!

قەڵەمێك بە هەموو رەنگێكی جیهان دەنووسێت!
پسپۆرانی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ قەڵەمێكی هۆشمەندیان بەرهەم هێناوە كە دەتوانێت لە خۆیدا 16 ملیۆن رەنگ تۆمار بكات و واتە بە هەموو رەنگێك كە لە جیهاندا هەیە بنووسێ و بكێشێتەوە.
قەڵەمە هۆشمەندەكە بە scribble ink ناسراوە، سەرنج راكێشترین قەڵەمی هۆشمەندە تا ئێست بەرهەم هاتبێ. بۆ زانینی چۆنییەتی كاركردنی قەڵەمەكە ئەوەیە كە هەستەوەرێكی RGB شازدە بیتی لە قەڵەمەكەدا هەیە، لە كۆتایی قەڵەمەكەدا، رەنگی گەڵا، دار، خشت و كەرپوچ، هەر رەنگێك كە بەكارهێنەر سوودی لێوەربگرێ تێیدایە. هەر رەنگێك كە مەبەستت بێت سكانی دەكات و پاشان بەو چەند كاتریجەی رەنگ وەك (رەش، سپی، زەرد، بنەوەش...) كە تێیدایە رەنگی مەبەستی بەكارهێنەر دروست دەكات.
هەر رەنگێكیش كە دروستی كرد لە زەینە یەك گیگابایتەكەی خۆیدا خەزنی دەكات و لەكاتی پێویستدا دەتوانرێ سوودی لێوەربگیردرێ، لە یەك كاتدا دەكرێت سەد هەزار رەنگ لەخۆیدا خەزن بكات. ئەو كەسەی كاری نیگاركێشان و شێوەكاری دەكات پێویستی بە هیچ رەنگێك نییە و پێكاسۆیەك دەبێت بۆخۆی.
Top