مودێمێكی وایەرلەیسی بچووك

مودێمێكی وایەرلەیسی بچووك
خێرایی ئینتەرنێت هەر نەبەستراوەتەوە بە شوێنی سێرڤەری ئینتەرنێتەكە، ئامێرەكانیش رۆڵیان هەیە، مۆدێم كە ئەركی بڵاوكردنەوەی ئینتەرنێتی هەیە رۆڵی گەورە لە خێرایی و مەودای ئینتەرنێنت دەگێڕێت.
لەم ماوەیەدا وایەرلەیسێكی بچووك بەرهەم هاتووە كە بە خێرایی G4 ئینتەرنێت بڵاودەكاتەوە، خێراییەكەی 150 میگابایت لە چركەیەكدایە. ناوی ئامێرەكە JioFiیە. ئەم ئامێرە تەنانەت لەگەڵ ئەو مۆبایل و ئامێرانەش دەگونجێت كە كۆنن و تەنیا سیستەمی 3G تێدایە.
دەتوانێت لە یەك كاتدا 32 ئامێر وەك لاپتۆپ،مۆبایل و تەبلێت و تی ڤی. پێوە پەیوەند بدرێ، ئەم ژمارەیە یەكجار زۆرە بۆ ئامێرێكی وایەرلەیسی وا بچووك. JioFi شەحن دەكرێتەوە و تا 5 كاتژمێر گەر بەردەوام بەكار بێت شەحنی دانابەزێت، خۆی بچووكە و بۆ هەموو شوێنێك هەڵدەگیردرێت.
Top