كاتژمێرێكی سمارت بۆ نەخۆشانی ئۆتیسم

كاتژمێرێكی سمارت بۆ نەخۆشانی ئۆتیسم
ئوتیسم نەخۆشییەكی درێژمەودا و پڕ لە دژواری و ناخۆشییە نەك تەنیا بۆ خودی نەخۆشەكە بەڵكو بۆ سەرپەرشتیارانی نەخۆشیش. ئەوانەی تووشی نەخۆشی ئوتیسمن نایانەوێ بە هیچ جۆرێك پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر و نزیكانی خۆشیان دامەزرێنن، لە كۆمەڵگا رادەكەن و دوورەپەرێزن. پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ كاتژمێرێكی هۆشمەندیان تایبەت بەو كەسانەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە بەرهەم هێناوە، كاتژمێرەكە چەند هەستەوەری تێدایە كە زانیاری نەخۆشەكە بۆ ئەپێكی تایبەت بەڕێ دەكات، زانیارییەكان وەك رێژەی سترێس و نیگەرانی و لێدانی دڵ و ئارەقە كردن. سەرپەرشتیارانی نەخۆشەكە بەهۆیەوە ئاگادار دەبن كە دەبێ چاوەدێری ورد بكەن بەسەر نەخۆشەكەیاندا.
Top