مۆبایل و تین پێوی دیجیتالی

مۆبایل و تین پێوی دیجیتالی
تین پێو ئەو ئامێرە بچووكەی كە تایبەتە بە زانینی رێژەی گەرمی لە بواری پزیشكیدا بۆ زانینی تای نەخۆش سوودی لێوەردەگیردرێت، پێشووتر ئامێرەكە پێكهاتبوو لە شووشەیەك كە لەناویدا جیوە هەبوو بەدانانی لە بن باڵ یان یان لە بن زمانی نەخۆش دەزاندرا كە نەخۆشەكە تای چەندە..
ئێستا لە سەردەمی دیجیتالیدا كە مۆبایل رۆڵی گرنگ دەبینێ، تین پێوێكی دیجیتالی كە لە شوێن هیدفۆنی مۆبایل دەخرێ بەرهەم هاتووە، ئەم تین پێوە بە Croise.a ناسراوە، بەهۆیەوە نەك تای نەخۆش، بەڵكو هەر شتێك پەیوەست بە گەرما و تینەوە دەزاندرێ، وەك زانینی گەرمی شیر منداڵان، گەرمی چێشت و خۆراك، تای نەخۆش..تاد. تین پێوەكە پێویست ناكات لەمسی شتەكان بكات، بەڵكو هەر لێی نزیك كرایەوە دەستبەجێ تین پێوەكە رێژەكەی دیاری دەكات. جگە لەوەش لە مۆبایلدا ئەپێكی تایبەت بەخۆی هەیە و بەهۆیەوە دەكرێ راپۆرتێك لە تای نەخۆش وەك تۆمارێك لەخۆیدا خەزن بكات..
Top