كیبۆردێكی نادیار بۆ تایب كردن

كیبۆردێكی نادیار بۆ تایب كردن
تایب كردن بە خێرایی و بە بێ سەیر كردن هونەرە، بۆ تایب كردن دەبێ كیبۆرد هەبێ بەبێ كیبۆرد تایب ناكرێت، بەڵام بۆ ئەوانەی خێرا تایب دەكەن و سەیر ناكەن كیبۆردێك بەرهەم هاتووە كە بە AirType ناسراوە، ئەم كیبۆردە پێكهاتووە لە دوو ئامێری نیمچە بازنە، بەكارهێنەر ئامێرەكان وەك بازنە وەك كاتژمێر لە دەست دەخات، دوای ئەوە ئەگەر بەكارهێنەر لە زەینەیتی خۆیدا شوێنی پیتەكان پێ بزانێ، دەتوانێت بەپێی ئاماژە تایب بكات.
ئەم كیبۆردە نادیاری ئاسانكارییەكی زۆر بۆ بەكارهێنەری تایبی خێرا دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا كیبۆردێكیش لە گۆڕێدا نییە.
Top